نوچە-ڕۆیتەرز
سەدان کەسایەتی سیاسی جیهان، لە نامەیەکی کراوەدا لە بارەی مەترسیەکانی کۆرۆنا بۆ سەر دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە وڵاتانی جیهان، هۆشداری دەدەن.
نزیکەی ٥٠٠ کەسایەتی سیاسی جیهان، لەم نامەیەدا کە ئاراستەی ئەنیستیتۆی نێودەوڵەتی دیموکراسی و هەڵبژاردنیان کردووە، دەڵێن: گشتگیر بوونی پەتای کۆرۆنا وای کردووە ژمارەیەک لە سەرانی وڵاتانی جیهان دۆخەکە بە قازانجی دەسەڵاتی خۆیان بقۆزنەوە و سوڵتەی سیاسی خۆیان بسەپێنن.
ئەم ٥٠٠ کەسایەتیە هەروەها دەڵێن: لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لانی کەم ٦٦ هەڵبژاردن دوا خراوە یان ئەوەی کە هەڵپەسێردراوە.هەروەها ٥٠ وڵاتی جیهان و ٢١ وڵاتی دیموکراتی ئازادی ڕاگەیاندنەکانیان سنوردار کردۆتەوە.