نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەکۆی دەنگی ئەندامان پرۆژه‌یاسای قه‌رزی په‌سه‌ندكرد.
پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤-٦-٢٠٢٠ بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بە ئامادەبوونی ١٦٨ پەرلەمانتار کۆبووەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، ڕایگەیاند: له دانیشتنی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، پڕۆژەیاسای قەرز پەسەندکرا، حكومه‌تی عێراق بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بڕی کورتهێنانی بودجە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەستکراوە کراوە.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەشدەکات، به‌گوێره‌ی یاساكە، حكومه‌تی عێراقی ده‌توانێت پێنج ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی و ١٥ ترلیۆن دینار قه‌رزی ناوخۆیی وه‌ربگرێت.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە قەزەکانی عێراق دووبەردانی، گوتی “هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور بەشێکە لە عێراق و ئەو قەرزانەی کە عێراق دەیکات بۆ هەموو عێراقە، هەر چەندە بەڕوونی لە یاساکەدا ناوی هەرێمی کوردستان نەهاتووە، بەڵام بەدڵنیاییەوە پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە و لەسەر ئەو بنەمانیەش کورد دەنگی بە یاساکەداوە”.