شلێر سەعید: هەولێر
پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، دانیشتنەكانی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان ئەولەویەت بە خزمەتی هاوڵاتیان دەدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24-6-2020، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ ڕێگرییەكی یاسایی و سیاسی نەماوە تاوەكوو دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەست پێ نەكەنەوە، ولیژنەكان داوای كۆبونەوەی پەرلەمان دەكەن. گوتیشی، دۆخی تەندروستی و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و چەند پرسێكی دیكە دەخرێنە بەرنامەی كارەوە و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
لە لێدوانێكی تایبەت سەبارەت بە كردنەوەی دەوامی پەرلەمان، سوسەن محمد میرخان، لە فراكسیۆنی پارتی بە نوچەی ڕاگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە پەرلەمان ماوەی دوو هەفتە پەرلەمان كەرەنتین كرا و ئەمڕۆ دەوامی پەرلەمان كرایەوە و فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە ولەم كۆبونەوانە بڕیاردەدەن كەی پەرلەمان كۆبێتەوە، و دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە.
گوتیشی، دوای كۆبوونەوەكان بڕیاری ئەوە دەدەین، كە چ لە خزمەتی هاوڵاتیانە و لە كاری داهاتوو ئەولەویەت بە خزمەتی هاوڵاتیان دەدرێت و كاری لەسەردەكرێت.