نوچە-ئاڕ تی
وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی جون، ڕاپۆرتێکی لە بارەی شەڕێکی سەر سنووری ئێران و ئەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا، لەسەر سنووری ئێران و لە ناو خاکی ئێرانەوە تەقە لە هێزێکی تورکیا کراوە و بە وهۆیەوە سێ سەربازی ئەم وڵاتە بریندار بوونە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا زانیاری زیاتری لە بارەی ئەم تێکلهەڵچوونە سەربازیە بڵاو نەکردۆتەوە.
سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی، کە بەردەستن، ئەم هێزەی تورکیا لە ناو خاکی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.