نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە، سەردانی ئێران و سعودیە دەکات.
لە بەیانێکدا، کە لەسەر پێگەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاو بۆتەوە، جەخت لە سەر پەرەپێدان بە پەیوەندی دۆستانە لە نێوان بەغدا و وڵاتانی ناچەکەدا کراوەتەوە.
فواد حوسێن هەروەها ڕایگەیاندووە، بۆ گرێدانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ ئێران و سعودیە ئەنجام دەدات.