وردەکاری سەردانەکەی کازمی بۆ واشنتۆن

0

نوچە-العربی الجدید

ڕۆژنامەی العربی الجدید، کە لە لەندەن چاپ دەکرێت، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤-ی جون، وردەکاری سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا ئاشكرا دەکات.

ڕۆژنامەی العربی الجدید، بە پشت بەستن بە زانیاری و لێدوانی بەرپرسێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەندێ وردەکاری لە بارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن بڵاو کردۆتەوە.

سەرچاوەکە بە ڕۆژنامەی العربی الجدید ی گووتوە: سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، بڕیارە دوای ٢٠ی جولای ئەنجام بدرێت و ئێستاش ئامادەکاری بۆ ئەم سەردانە دەکرێت.

لە بارەی تەوەری دیدار و گفتوگۆکانی کازمی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات، کە پرسی مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یەکێک لە تەوەرەکانە.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکان، کەم کردنەوەی دەسەڵات و نفوزی ئێرانە لە عێراق.

هاوکاریە ئەمنی و سەربازی و ئابوریەکانی واشنتۆن بۆ عێراق، تەوەرەکانی دیکەی ئەم سەردانەی کازمی بۆ ئەمریکان.

بە گوتەی سەرچاوەکە، کازمی وێڕای شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن ئەنجام دەدات و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانم و وەزیرانی کابینەکەشی تێیاد بەشدار دەبن.

هاوکات کۆمیسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی عێراقی بە وردی چاودێری سەردانەکەی کازمی دەکەن بۆ ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com