شلێر سەعید نوچە
لەچەمچەماڵ 78 توشبوو بە كۆرۆنا هەیە و 4 كەس گیانیان لەدەستداوە. قایمقامیش دەڵێت، بارودۆخی سێ كەسیان ناجێگیرە.
لەلێدوانێکی تایبەت، حاکم ڕمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە نوچەی ڕاگەیاند: بەهۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا بریارماندا ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی قەدەغەی هاتوچۆ لە قەزای چەمچەماڵ ڕابگەیەنین، ئەوەش بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی قەزاکە.
گوتیشی ”ئامانجمان لە ڕاگەیاندنی ئەم قەدەغەی هاتوچۆیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لەو دوو ڕۆژەدا سەرجەم شوێنە قەزای چەمچەماڵ دەشۆڕێت و دواتر دەرمان دێژدەکرێت، دواتر لەناحێەی تەکیە و ناحێەی شۆڕش پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە ژمارەی توشبووان قایمقامی چەمچەماڵ گوتی، تا ئێستا لە چەمچەماڵ 78 توشبوو هەیە و چوار گیان لەدەستدان، لەسەرەتای كۆرۆنا 16 توشبوومان هەبوو لەگەڵ یەك مردن و لە شەپۆلی دووەم 62 حاڵەت هەیە و سێ كەسیان گیانی لەدەستداوە.