شلێر سەعید: هەولێر
بۆیەكەم جار دوو حاڵەتی مردن لە قەزاری كۆیە سەربە پارێزگای هەولێر تۆماركرا. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە دەڵێت، سێ رۆژە لە کۆیە پشکنینیان بۆ کراوە و رەوانەی هەولێر کراون و ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە، لەم بارەوە بە نوچەی راگەیاند: ئەو دوو كەسە سێ ڕۆژە دەركەوتبوو، كە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و یەکێک لە تووشبووەکان رۆژی یەکشەممە 21-06-2020 ، ڕەوانەی هەولێر کراوە و ئەوەی دیکەش ڕۆژی دووشەممە 22-06-2020، بردراوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
گوتیشی بنەماڵەی یەكێك لەتوشبووەكە 17 كەسی دیكەشیان توشبوون.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە، ڕونیشی كردەوە، یەکێک لە تووشبووەکان تەمەنی 60 ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 81 ساڵە و پێشتر نەخۆشی دیکەیان هەبووە.
لە كۆیە 66 تووشبووی کۆرۆنا لە کۆیە تۆمارکراون. لەو ژمارەیە 36 کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

