نوچە-دەیلی میل
بە گوێرەی ئەنجامەکانی لێکٶڵینەوەیەک، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣-ی جون، لە ڕۆژنامەی دەیلی میل بڵاو بۆتەوە، کەسانی جیاوەبوو و بێ هاوسەر زووتر لە خەڵکی ئاسایی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.
بە پێی ئامار و داتاکان، کە لێکۆڵێنەوەکە دەریخستووە، ئەو کەسانەی، کە بە هەر هۆکاڕیک ژیانی هاوبەشیان نەماوە و لە یەکتر جیا بوونەتەوە، بە بەراورد لەگەڵ کەسانی دیکە زووتر تووشی پەتای کۆرۆنا دەبن.
بە گوێڕەی لێکٶڵینەوەکە، کەسانی جیاوەبوو، لە کاتی تەنهایی و دوای جیابوونەوە، پەنا دەبەنە بەر خواردنەوە و جگەرە کێشان و کێشە و گرفتی دەرونییان بۆ دروست دەبێت، لەم ڕووەشەوە دەروون و جەستەیان لاواز دەبێت.
بە گوێڕەی ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە، کە لەسەر هەزاران کەسی ئەمریکی ئەنجام دراوە، جگەرەکێشان و خواردنەوەی مەی لای کەسانی جیاوەبوو دەبێتە بابەتێکی ئاسایی و ئەمەش لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە لاوازیان دەکات.