نوچە
ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 59 توشبوی كۆرۆنا له شاری هه‌ولێر، چاكبوونه‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 59 توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه‌و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ ئه‌و تووشبووانه، ده‌ركه‌وت پشكنینی سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤ بووه و باری ته‌ندروستیشیان جێگیربوه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، كۆی گشتی چاره‌سه‌ركراوان له شاری هه‌ولێر، گه‌یشتووه‌ته 545 كه‌س.