نەوزاد عەلی-سلێمانی
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی دارایی چاودێری کارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی ئێستا.
ئەمڕۆ سێشەمە 23-6-2020، لیژنهى دارایى و كاروبارى ئابوورى له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپهرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ژمارەیەك لە ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووهوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لە پەرلەمان، ڕایگەیاند: بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان، بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بەبڕینی (21%) ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی هەرێم گرتوونیەبەر بۆ تێپەڕاندی ئەم دۆخەی ئێستا تا ئەو کاتەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەگەنە ڕێککەوتن کۆبووینەوە، بۆ ئەوەی وەک لیژنەی دارایی پەڕلەمانی کوردستان بەرچاو روونیمان هەبێت لەسەر بەرنامەی حکومەتی هەرێم کە چۆنە.
ئەو بڕیاردەرەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی “داوامانکردووە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، نوسراوی فەرمی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی لیژنەی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دابنیشێت، حکومەتی هەرێمیش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی ئەو دانیشتنە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار دراوە لیژنەی دارایی چاودێری کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بکات، کە چۆن ئەم دۆخەی ئێستا چارسەر دەکات، هەوەها باسی یاسای چاکسازی کرا و لیژنەکەمان جەختیکردەوە، کە دەبێت مانگی داهاتوو یاسای چاکسازی جێبەجێبکرێت.
محەمەد سەعدەدین جەختیشیکردەوە، بە جێبەجێ کردنی پڕۆسەی چاکسازی شایستەبوون و داد پەروەری بەرپا دەبێت و کێشەکان چارەسەر دەکرێت، دەشڵێت”داوامانکردووە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران تەنها بۆ ئەم مانگە بێت، وەک لیژنەی داراییش هاوکار و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بین بۆ ئەوەی بەیەکەوە هەمانەهەنگی بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان”.