نوچە-ئاژانسەکان
تەرانە عەلی دوستی، ئەکتەری ناسراوی سینەمای ئێرانی بڕیاری ٥ مانگ زیندانی بە سەردا سەپا.
تەرانە ئەکرەتی ناسراوی سینەما وتەلەفزیۆنی ئێران لە لایەن دادگاوە و بە تۆمەتی بێڕیزی کردن بە هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە حوکمی ٥ مانگ زیندانی بۆ دیاری کراوە.
گیسو غەفووری، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئێرانی لە تویتێکدا ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە.
تەرانە عەلی دوستی، تا ئێستا بەرانبەر بەم بڕیارەی دادگا، هەڵوێستی فەرمی وەرنەگرتووە.
تەرانە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی زنجیرە درامای شەهرزادە. زنجیرە درامای شەهرزاد، درامایەكی مێژویی عاشقانەیە و بینەرێكی زۆری لە ئێران و كوردستاندا بۆ خۆی كۆكردۆتەوە.