بەغدا رێگری لە هەناردەی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێم دەکات

0

شلێر سەعید نوچە 

گوتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرای كرد، كە ئەوان ئاگاداری ئەو بڕیارەی وەزارۆەتی كشتوكاڵ نین و  شاندێك دەنێرنە بەغدا تا بزانن بۆچی ئەو بڕیارانە دراون ودەڵێت، چونكە ئێمە بازاڕین بۆیەكتری و ئابوری عێراق و هەرێم یەكە.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێنمایی نوێی سەبارەت بە هاوردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی دەرکرد و رایگەیاند چیدیکە رێگە بە گواستنەوەی بەروبوومی کشتوکاڵی سەرەکی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی عێراق نادرێ.

حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ناوی ئەو بەرهەمانە ئاشکرا دەکات، کە هاوردنیان قەدەخەکراوە و بریتین لە: گەنم، جۆ، گەنمەشامی، خەیار، باینجان، لەهانە، قەرنابیت، گێزەر، پەتاتە، کاهو، سیر، کولەکە، کنار، بیبەر، خورما، تەماتە، چەوەندەر، شێلم، هەنگوین، دۆشاوی خورما، شووتی، کاڵەک، پاقلەی سەوز، گەنمی ئالیک، جۆی ئالیک، گەنمەشامی ئالیک، پرۆتینی ئاژەڵ.

هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی گۆشتی کەنەدی، ماسی جوانی، هەڵۆ و باڵندە دڕندەکان، هێڵکەی خواردن، مریشکی زیندوو، مریشکی سەربڕاو، ئاژەڵی زیندوو بۆ سەربڕین وەک گوێلک و مانگا لە ئەفریقاوە، پەلەوەر، باڵندە لە وڵاتانی تووشبوو بە ئەنفلۆنزای باڵندە، ئالیکی سەوزی قەدەخەکردووە.

لە لێدوانیَكی تایبەتدا گوتەبێژی وەزرارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، حوسێن حەمە كەریم، لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: ئێمە نازانین ئەو بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵى عيَراق بۆچى و كتوپڕ بوو بۆ ئێمە و كاتێك بینیمان  سەرسام بووین، چونكە نازانین چۆن ئەو بڕیارانەیان داوە، لەكاتێكدا ئێمە لە 2019 ڕێكکەوتنێك كرا لە نێوان هەرێم و بەغدا، لەسەرچەند خاڵێك ڕێككەوتن، یەك لەو خاڵانەی لەسەری ڕێككەوتن لیژنەیەكی هەماهەنگی دروست بێت بۆ دانانی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی، كە چۆن بەرهەمەكان قەدەغە بكرێت یان باجیان بخرێتە سەر.

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئابوری عیراق و هەرێم یەكە بە حوكمی ئەوەی كەشوهەوایان جیایە بۆنمونە هەندێ‌ بەروبوم هەیە لە عێراق زووتر پێدەگات لەهەرێم درەنگتر. 

گوتەبێژەكەی هەرێم ئاشكرای كرد، كە ئەوان بڕیارە شاندێك بنێرنە بەغدا تا بزانین بۆچی ئەو بڕیارانە دراون چونكە ئێمە بازاڕین بۆ یەكتری.

سەبارەت بەهۆكاری ئەو بڕیارە گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم دەڵێت، ئەوان پێیان وایە بەرەو پێش چوون لەو بەرهەمانە و پێویستیان بەهاوردەكردنی دەرەوە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com