لە گوندێک سێ کەسی بنەماڵەیەک کوژران

0

شلێر سەعید: هەولێڕ 

ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی سەربە ناحیەی سیدەكان شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روودەدات و لە ئەنجامدا 3 كەس لەیەك بنەماڵە دەكوژرێت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت رووداوی کوشتن لە سیدەکان، ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران شەمال دێواری حامد بەنوچەی ڕاگەیاند: كاتژمێر ١٠:٠٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە شەڕێك هەیە لەنیوان دووبنەماڵە لە گوندی كەژەك، سەربەناحیەی سیدەكان، بەداخەوە لە ئەنجامدا سێ كەس كوژران لە بنەماڵەیەك و دوو كەسیشیان بریندارن.

گوتیشی بنەماڵەكەی دیكەش كەسێك بریندارە و پێنج تۆمەتبار دەستگیركراون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئێستا هێزێكی زۆری لێیە و بارودۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.

شەماڵ دێواری ڕوونیشی كردەوە، كە ناكۆكیەكەیان بەهۆی زەوی و زارەوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com