بڕیاری دادگای کەرکوک نایاساییە

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کورکوک رایدەگەیەنێت، داواکاریی عەرەبە هاوردەکان لە دادگا بۆ بەرژەوەندیی ئەوان یەکلایی کراوەتەوە، بەڵئم ئەو دادگایە بڕیاری نایاسایی داوە و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت.

لە نووسراوەکەی کشتوکاڵی سەرگەڕان و ناحیەکەشدا جووتیارانی کورد، کە خاوەنی راستەقینەی زەوییەکانن، وەک زێدەڕۆ ناویان هاتووە و داواکراوە رێکاری ئەمنی بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی زەوییەکان لە خاوەنی راستەقینەیان وەربگیردرێتەوە و رادەستی عەرەبی هاوردە بکرێن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبارەی نووسراوی دادگا بۆ دوورخستنەوەی کورد لەسەر زەوییەکانی خۆیان و رادەستکردنی بە عەرەبی هاوەردە، رایگەیاند: نووسراوێک لە هۆبەی کشتوکاڵی سەرگەڕانەوە ئاراستەی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکوک کراوە و داوادەکات ئەو عەرەبانەی دادگا زەوییەکانی کوردی پێداون بڕیارەکەیان بۆ جێبەجێبکرێت و نووسراوێکیش لە ناحیەی سەرگەڕانەوە بۆ پۆلیسی ناحییەکە نێردراوە، کە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر.

ئەحمەد عەسکەری دەشڵێت، ژمارەیەک داواکاریی عەرەبە هاوردەکان لە دادگا بۆ بەرژەوەندیی ئەوان یەکلایی کراوەتەوە، کە پشتیان بەو نووسراوانەی سەردەمی سەدام بەستووە، “لەکاتێکدا ئەو بڕیارانە هەڵوەشاونەتەوە.

ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەویی کێشەلەسەر هەن

عەسکەری گوتیشی، بڕیاری ئەو دادگایە نایاساییە و سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێ لە دادگا باڵا و چونکە پێشێلی بڕیاری دەستووری ماددەی 140 کردووە.

لە سنووری پارێزگای کەرکوک، ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەویی کێشەلەسەر هەن. تەنیا لە سنووری کەندێناوە نزیکەی 200 هەزار دۆنم زەویی کورد کێشەی لەسەرە. لە کۆی 42 گوندی سنوورەکە، 40 گوندیان کوردن، تەنیا دوو گوندیان عەرەبنشینن.

دەقی ئەو نووسراوەی ئاراستەی پۆلیس کراوە:

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com