نوچە
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تا ئه‌و په‌ڕی راده هه‌موو هه‌وڵێكیان ئه‌وه‌یه تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له كات و ساتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا رۆژی 11ی ته‌مموزی 2020 پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2019 – 2020) له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، بەڵام بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا، گومانی لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دروست کرد.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە کەناڵی کوردستان٢٤ راگەیاندووە، کە به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا ئێستا نیگه‌رانییه‌كی لای قوتابیان درووستكردووه، ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له گفتوگۆداین، به‌ڵام پێویسته تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌ر بكرێت. هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌ست نییه، جگه له تاقیكردنه‌وه.
ئالان حەمە سەعید گوتیشی، به گشتی هه‌موو رێكاره‌كان گیراونه‌ته به‌ر و تا ئێستا 2 هه‌زار و 332 هۆڵی تاقیكردنه‌وه دابین كراون و 217 هۆڵی تاقیكردنه‌وه به‌راورد به ساڵی پار دابینكراون.
وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختی له‌سه‌ر خۆپارێزی كرده‌وه و گوتی: په‌یامم بۆ دایك و باوكی قوتابیان و سه‌رپه‌رشتیاران و قوتابیان ئه‌وه‌یه، بژارده‌ی وه‌زاره‌ت ته‌نیا بریتییه له تاقیكردنه‌وه‌كان و به‌ڵام رێنمایی پێویست ده‌ركراوه بۆ رێكخستنی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه و روونه‌دانی هیچ به‌ركه‌وتنێك له نێوان قوتابیان و توانیومانه سوود وه‌ربگرین له به‌شێكی ناوه‌نده‌كانی زانكۆ و قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان.
وەزیری پەروەردە ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پلانی (ب)ی هه‌یه و زۆر سه‌خته بۆمان. له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كه گرنگتره، به‌ڵام نابێت هیچ بیر له نه‌بوونی تاقیكردنه‌وه بكرێته‌وه. دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر قورسه و لێكه‌وته‌ی دیكه‌ی ده‌بێت. ناتوانرێت پێشبینی بكرێت. خۆپارێزی تاك رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه. بژارده‌ی (ب) تووشی گرفتی ته‌كنیكی گه‌وره‌مان ده‌كات.
وه‌زیری په‌روه‌رده جه‌ختیكرده‌وه، رۆژی 11ی ته‌مموز تاقیكردنه‌وه‌یه و 19 رۆژمان له‌به‌رده‌مه و پلانی ئێمه ئه‌وه‌یه به گرتنه‌به‌ری رێكارێكی خۆپارێزی زۆر توند تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌مانتوانی تاقیكردنه‌وه له 11ی ته‌مموز ئه‌نجام بده‌ین، ده‌بێت راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكه‌ین.