شلێر سەعید: هەولێر
بةرگرى شارستانى سؤران “زۆربەی جار ئەو هێزانەی لەو شوێنانەن کە ئاگر کەوتووتەوە بەهۆی بۆردوومانەوە ڕێگریمان لێدەكەن بچین ئاگرەكە بكوژێنینەوە وكاری خۆمان بكەین”.
كوردستان شوێنەكی گرنگە لە ڕوی سەوزاییی و دارستان و جۆری لە ئاژەلی كێوی بەڵام هەمیشە ناوچە سنوریەكان بۆتە جێی شەڕو ناكۆی و لەئةنجامدا زیانێكی زۆر بەوناوچانە دەگات و دەبێتە هۆی سوتانی روبەرێكی زۆر لەسەوزایی و لەناوچونی ئاژەڵ و باڵندەكان. ولة ئێستاشدا چەند ناوچەیەك كەوتۆتە ژێر بۆردومانەكانی هێزی توركیا بۆ سەرپەكەكە،زۆرترین زیان بەر دارستانەکانی کەوتووە.
سەرۆكی ڕێكخراوێكی ژینگە دەڵێت، وەك ڕێكخراوی ئاڤیاری ژینگە كەمپینێكی سادەمان ڕاگەیاندووە داوای ڕاگرتنی بۆردومانەكانمان كردوە چونكە ئەوە دەبێتە هۆی بەبیابان بوون.
لە لێدوانێكی تایبەتدا ئاسۆ شكاك، سەرۆكی ڕێكخراوی ئاڤیاری ژینگەیی، سەبارەت بە زیانە ژینگەیەكان بەهۆی بۆردومانەكان بە نوچەی ڕاگەیاند: بۆردومانەكانی ناوچە سنوریەكان لەلایەن ئێران و توركیا، كاریگەری زۆری لەسەر ژینگەی كوردستان دروست كردوە بۆتە هۆی لەناوچونی سەدان دۆنم زەوی كشتوكالِ و دارستانەكان و لەناوچونی ئاژەڵەكێویەكان و باڵندەكان ولەناوچونی هەزاران زیندەوەر، بۆیە داوادەكەین لە حكومەتی هەرێم و ڕێكخراوە ژینگەییەكان، هەڵوێستیِكی توندی هەبێت بەرامبەر ئەو بۆردومانانە.
گوتیشی و ئێمە و وەك ڕێكخراوی ئاڤیاری ژینگە كەمپینێكی سادەمان ڕاگەیاندووە داوای ڕاگرتنی بۆردومانەكانمان كردوە چونكە ئەوە دەبێتە هۆی بەبیابان بوون.
ئەو ژینگە پارێزە ڕونیشی كردەوە، لای هەموان ڕونە دارێك ژیانی 3كەس ڕزگاردەكات بەهۆی ئەوەی ئۆكسجین دابین دەكات، بەڵام بەداخەوە لەهەرێمی كوردستان لەجێی زیادكردنی ڕوبەری سەوزایی بەرەونەمان دەچێت جا بە بۆردومان بێت یان تۆپبارانكردن و سوتان ویان بڕینەوەی لای خەڵك .
ئەوناوچانەی دەكەونە بەر بۆردومانی وڵاتی ئێران و توركیا بریتین لە: ناوچەی حاجی ئۆمەران و ناوچەی سیدەكان ، و دەشتی بەراز وپیران ، وسنوری ڕەواندز و شیلادزێ وچەند شویچنەكی دی.
لەلێدوانێكی تایبەت سەبارەت بەهەمان بابەت ڕائد كاروان میر ئاودەلی بەڕێوبەری گشتی بەرگری شارستانی سۆران، سەبارەت بەزیانە ژینگەیەكان بەنوچەی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستمانە زیانەكان بەردەوامیان هەیە بەهۆی بۆردومانەكانی ئێران و توركیا و بەردەوای هەیە بەهۆی ئەوەی ناوچەكەمان تایبەت مەندە و ناوچەیەكی چیاییە.
گوتیشی، بۆردومانەكان نەك هەرزیانی ژینگەیی بەڵكوزیانی گیانیشی زۆرە ،و وەك زیانی ژینگە یەكجار زۆرن ، لەم كاتە ئامارەكانم لەبەردەستنیە، و ئێمە بە دۆنم زیانەكان تۆمار دەكەین،و لەم ماوە زیاتر لە 38 دۆنم ڕوبەری سەوزایی سوتاوە.
ڕائد كاروان رشونیشی كردەوە بەهۆی ئەوەی هێشتا ناوچەكان وشك نین بەهۆی ئەوەی كوێستانە ئاگرەكان كەمترزیانی هەیە، بەڵام گەربۆردومانەكان بەردەوام بێت زیانەكان زیاتر دەبێت و كارەساتی ژینگەیی لێ دەكەوێتەوە.
لەكۆتایشدا گوتی، زۆربەی جار هێزەكانی لەو شوێنانەن ڕێگریمان لێدەكەن بچین ئاگرەكە بكوژێنینەوە وكاری خۆمان بكەین بەڵام ئێمە هەر بەردەوامین.