نوچە
شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراق دەڵێت، هەندێك لە كەسایەتی، كە ئێستا لە عێراق پلەیان بەرز بۆتەوە لە گۆڕەپانی سیاسی، هەموو دەزانن هەر ئەوانەبوون پشتگیریان لە تیرۆر دەكرد، بەڵام بەرژەوەندی وای كردبوو بێدەنگ بن و ڕازی بن بەم كەساسەتیانە، كە وڵات بەڕێوەببەن.
لە ئێستادا تیرۆرستان جم‌و جۆڵیان پەیدا كردوە لەچەند ناوچەیەك لە دیالە و سەلاحەدین و موسل و ئەنبار و دەورووبەری بەغدا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیامەكەیدا، كە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا بڵاوی كردووەتەوە، ئەو مەترسیەی باسكردوە و دەڵێت “دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونی به‌رده‌وامی هێرشه تیرۆرستییه‌كان له عێراق، به تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار و ئاڵۆزی بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنیان له‌سه‌ره و ئه‌م دواییانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجی هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆرستی و شه‌هید ده‌كرێن”.
سەباح تائی، لە لێدوانەكەی بۆ سایتی المعلومە دەشڵێت، دەبێ حکومەتی نوێ بەرپرسیارێتی پێشێلکارییە ئەمنییەکان لە ئەستۆ بگرێت، چونكە پێشێلكاری زۆر هەیە لە ڕوی ئەمنیەوە، دەشتوانێت لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە بكات، لەمیانەی چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکاندا بە پەنابردن بۆ توانا و شارەزایی و ئامرازە تەکنۆلۆژییە پێشکەوتووەکان و لە رێگای بڵاوەپێکردنی کامێرای چاودێری بەشێوەیەکی فراوان، توانراوە کۆنتڕۆڵی مۆڵگەکانی تیرۆریستان بکرێت.