ئەسعەد مورادی
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
شه‌وی شه‌ممه ته‌قه له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كرا له سلێمانی و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه شوێنی روداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (٢١-٦-٢٠٢٠) سه‌عید سه‌لیم، به‌رپرسی لقی 4-ی پارتی رایگه‌یاند، رووداوی ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی پارتی له سلێمانی بووه‌ته دیارده و ئه‌وان مافیان هه‌یه هێزی خۆپارێزیی باره‌گاكانیان له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌هێزتر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و مافه‌یان به‌كارنه‌هێناوه، چونكه ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی ھاوڵاتیان و ھه‌موو پێكهاته‌كانی سلێمانی، له‌ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دایه.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی تەقەی لەبارەگای پارتی کرد رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌قه‌ی له لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت “کەسەکە گەنجێک و له‌كاتی ده‌ستگیكردنی ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیدا و لێکۆڵینەوەی لە گەدا دەکرێت”.