نوچەنێت
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا نۆ ملیۆن کەسی تێپەڕاند، تەنیا لە ماوەی ٢٤کاتژمێری را بردوودا ١٨٣هەزار کەس تووش بوون.
بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، کە ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢-٦-٢٠٢٠، بڵاویکردۆتەوە، توشبوانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان نۆ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
لە سەرانسەری جیهان، چوار ملیۆن و ٧٧٣ هەزار و ١٢٢کەس چاکبوونەتەوە، ٤٧٠ هەزار و٧٢٦ کەس گیانیان لەدەست داوە.