نوچەنێت
دوای توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، ئەمڕۆ کۆچیدواییکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢-٦-٢٠٢٠، هونەرمەند (عەتا چاوشین) بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
عەتا چاوشین، هونەرمەندێکی دەنگخۆش وبەناوبانگی کوردستانە، خەڵکی شاری سلێمانییە، خاوەنی چەندین بەرهەمە.
رۆژی ١٧ی ئەم مانگە بڵاوکرایەوە، کە پێویستی بە پلازمای خوێنە، چونکە باری تەندروستی جێگیرنییەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە. ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ، گیانی لە دەستدا.