نوچە-شەفەق نیوز
ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تا دێ بەرز دەبێتەوە.
بە گوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، کە لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە عێراق بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون سنووری ٣٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.
تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٢٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و ٨٨ کەسیش بەم هۆیەوە مردوون.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی، کە بەهۆی کۆرۆناوە مردوون سنووری هەزار کەسێ تێپەڕاندووە.