پەیوەندی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ زلهێزەکان دەخرێتەڕوو

0

ئەسعەد مورادی

بەرپرسێکی باڵای حزبێکی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، پەیوەندییەکانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ زلهێزەکان زۆرباشە.

رۆژئاوای کوردستان بەهۆی جیۆپۆلیتیکییەکی و هەبوونی ململانێ توند لە ناوچەکە و هەستی داگیرکاری تورکیا و بەهێزبوونەوەی رژێمی ئەسەد و گوشارەکان لەسەر دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، مەترسییەکان، کەم نەبوون بەڵام بەهۆی بوونی زلهێزەکان وەک ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا رەوشەکە دوای هێرشەکانی تورکیا هێمن تر بووەتەوە بوار بۆ یەکخستنی ناوماڵی کورد رەخساوە و پەیوەندییەکان لەگەڵ زلهێزەکان ئاستی باشی بڕیوە و پێش بە پلان و پیلانەکانی تورکیا گیراوە لە ژێرناوی ناوچەی ئارام.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحموود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، لەبارەی پەیوەندییەکانی کورد لەو پارچەیە لە گەڵ زلهێزەکان، رایگەیاند: لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا زۆرباشە و هەروەها لەگەڵ فەرنسییەکانیش زۆرباشە و دیدار و کۆبوونەوە هەیە.

مەحموود محەمەد دەشڵێت، هەبوونی ئەو هێزانە لەو ناوچەیە روونە و بۆ بەرژەوەندی کورد نەهاتوون، بەڵام بەرژەوەندی ئێمەش لەگەڵ بوونی ئەواندایە و دەتوانن سوود لە بوونیان لەناوچەکە وەربگرین.

لەبارەی پەیوندی هێزە کوردییەکان لە گەڵ روسیا لە ناوچە کوردییەکان مەحموود محەمەد گوتی، پەیوەندییەکی زۆرباش هەیە و هەفتانە کۆبوونەوە دیداریان هەیە و گفتوگۆ لە سەر زۆر بابەتی ناوچەکە بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com