کازمی سەرکەوتوو دەبێت؟

0

ئەسعەد مورادی

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، کێشەکانی بەردەم کازمی گەورەن و کەس ناتوانێت پێشبینی ئەو بکات، کە کازمی سەرکەوتوو دەبێت یان نا.

عێراق پڕاوپڕ کاروە لە کێشەی هەمە چەش و قەیران، حکومەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لەبەردەم کۆمەڵێک کێشە و گرفتی گەوەدایە و شارەزایان پێیانوایە زۆر قورسە کازمی بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، چونکە کێشەکانی کۆکراوەی گەندەڵی و نابەرپرسیارەیەتی و دەیان کێشەی دیکەن، کە لەماوەی حکومڕانی ساڵانی ٢٠٠٣ تاکو ٢٠٢٠.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، چاودێری سیاسی، لەبارەی دۆخی دەسەڵات لە عێراق و حکومەتی کازمی رایگەیاند: حکومەتی کازمی کۆمەڵێک کێشەی گەورەی لەبەردەمدایە و ئەو کێشانەش هێندە گەورەن کەس ناتوانێت پێشبینی ئەو بکات، کە کازمی سەرکەوتوو دەبێت یان نا، چونکە ئاستەنگەکان قورسن، کە یەکێک لەوانە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکایە؛ هەموو هێزە شیعیەکان بەیاننامەیان دژی دەر کردووە، ئاماژەی توندی تێدا بوو و جۆرێ لە هەڕەشەی تێدایە.

حەسەن بارام دەشڵێت، گوتاری شیعەکان بە تونڕەو و میانەڕەویانەوە روونە، کە ئەویش بنەبڕ کردنی ئەمریکایە لە عێراق، ئەگەر ئەو رێککەوتنە سەر بگرێث لە ئەنجامدا، کازمی چۆن دەتوانێت دژی ئەو هەموو هێزە بووەستێتەوە.

ئەو چاودێڕە سیاسییە ئاماژە بەوەدەکات، کە مەسەلەی حەشدی شەعبی، کە یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکان، کە لە ناوچەکە و عێڕاق هەیە، ئەمریکییەکانیش کار بۆ ئەوە دەکەن، کە حەشد نەمێێ؛ ئایا کازمی دەتوانێت ئالیەتێک بدۆزێتەوە. یەکێکی دیکە، مەسەلەی دارایی و ئابوورییە. هەروەها مەسەلەی کێشە هەڵواسراوەکانی هەرێمی کوردستانە، کە بە چ شێوازێک ئەو کۆمەڵە کێشەیەی لەگەڵ هەرێم چارەسەر دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com