نوچە
له سلێمانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ (یەکشەممە 21-6-2020) پێنج كه‌سی دیكه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه.
بە گوێرەی په‌یجی فه‌رمی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د. ئاسۆ، کە له فه‌یسبووك بڵاویکردۆتەوه، له به‌یانی ئه‌مڕۆوه پێنج توشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی گیانیانله‌ده‌ستداوه.
گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و توشبووانه‌ی په‌تاكه له كاتێكدایه، ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 8 ملیۆن و 944 هه‌زار و 480 كه‌س. گیانله‌ده‌ستدان 467 هه‌زار و 280ی تێپه‌ڕاندوه، چاکبوونەوەش، گەیشتۆتە 4 ملیۆن و 757 هه‌زار و 880 كه‌سه‌وه‌یه.