دوایین زانیاری لەبارەی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران

0

شلێرسەعید:نوچە

ئەمڕۆش كۆبوونەوەیەكی دیکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەستكاریكردنی موچە ‌و دەرماڵەكان ئەنجامدرا و ‌رۆژی دووشەممەش هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی لەبارەی موچەوە دەدەن.

بۆ دەستكاریكردنی موچە ‌و دەرماڵەكان پشت بە یاسای چاكسازی دەبەسترێت‌. یاسای چاكسازییش لە 19 ماددە پێكهاتووە و لە 2020/01/16 لە پەرلەمان دەرچووە و لە 2020/02/03 لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە واژۆی لەسەر كراوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا دەربارەی كەمكردنەوەی موچە هیڤیدار ئه‌حمه‌د، لە فراكسیۆنی پارتی ئەندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: دەربارەی ئەو كۆبوونەوانەی ئەنجومەنی وەزیران ئاگادار نیم و نازانم بڕیاری چی دەدەن، سەبارەت بە كەمكردنەوەی موچە، بەڵام ئەوەی ئێستا حكومەت دەیكات كەمكردنەوەی لە %50ی موچەی پلە باڵاكان لە دەروەی یاسای چاكسازیە، بەهۆی ئەو قەیرانەی دروستبووە حكومەتی ناچاركردووە بەم بڕیارانە.

هیڤیدار ئه‌حمه‌د گوتیشی، بە هەموو پلە باڵاو و پلە تایبەت و هەموو ئەوانەی لەدەوام دان یان خانەنشین كراون، مانگانە لە هەرێمی كوردستان 14 ملیار دینار وەردەگرن نیوەی ببڕدرێت 7 ملیار دینار دەمێنتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم بۆ هەرمانگێك موچە، پێویستی بە هەشت سەد و 95 ملیار دینارە، واتە 880 ملیار دیناری فەرمانبەران وەریدەگرن، 14 ملیاریش پلە باڵا و تایبەت و خانەنشینان وەری دەگرن.

هێڤیدار دەشڵێت، بەم بڕینی موچە شتێكی وا بۆ حكومەت ناگەڕێتەوە، بەڵام لێرە دادوەری دەگەڕێتەوە بۆ موچەخۆران، چونكە حكومەت پێوایە نابێت ئەو جیاوازیە هەبێت لە نێوان فەرمانبەرێك و پلە باڵایەك.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی حەوتەوە، یاساكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكە، بەتاییبەت ئەو ماددەیەی پەیوەندی بە دەستكاریكردنی دەرماڵەوە هەیە، بۆچوونی جیاواز هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com