نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١-ی جون، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق، سێ بنکەی سەربازی داعشی لە نزیک شاری کەرکوک، کردە ئامانج.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە بەیانێکدا ئاماژەی بەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیە کردووە و دەشڵێت، سێ بارەگای سەر بەم رێکخراوەی لە ناوچەی «وادی الشای» هەڵکەوتوو لە پاریزگای کەرکوک، کردۆتە ئامانج و خاپوور کراون.
هاوپەیمانان ڕایانگەیاندووە، ئەم هێرشە لە سەر داوای فەرمی حکومەتی عێراق ئەنجام دراوە.