نوچە-ئاژانسەکان
لەیلا بلوکات، ئەکتەری بەناوبانگی ئێرانی تووشی کۆرۆنا بووە.
لەیلا بلوکات، لە پەیجی ئینستاگرامی خۆیدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.
بلوکات نووسیویەتی: لە ڤایرۆسی کۆرۆنا غافڵ مەبن، تکاتان لێ دەکەم ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن و خۆتان بپارێزن.
لە بارەی هۆکارەی تووشبوونەکەی بە پەتای کۆرۆنا، ئەم ئەکتەرە ئێرانییە دەڵێت، لە کاتی چوونی بۆ شاری مەشهەد و سەردانکردنی منداڵانی ئیفلیج تووشی ئەم پەتایە بووە.
بلوکات هەروەها هۆشداری دەدات، کە نابێ پێمان وابێت ئێمە لەم پەتایە بەدوورین.
