نوچە-پێگەی وەزارەتی دەرەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق، هەر وەک پێشتریش جەختی لە سەر کردۆتەوە، دەڵێت ”ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، پەرەپێدان بە دیپلۆماسی و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت”.
فواد حوسێن، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ «نایف الحجرف»، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەڵێت، ئەولەوییەتی سیاسەتی دەرەوەی عێراق، بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی بەغدا و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە.
لەم گفتوگۆ تەلەفۆنیەدا، فواد حوسێن ڕاشیگەیاند، بە هیچ جۆرێک رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق نادرێت.