لە نەخۆشخانەکانی عیراق شوێن نەماوە

0

شلێر سەعید

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا و گیان لەدەستدان لە عێراق لە بەرزبونەوەی بەردەوام دایە ، بەشێوەك لەماڵەكانی خۆیان كەوتون و داوای بتڵی ئۆكسجین دەكەن. بەم هۆیەوە  عیراق قەدەغەی ھاتووچۆی لە چەند پارێزگایەك راگەیاند.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردوان ،  لە پارێزگاکانی کەربەلا، دیوانیە و زیقار، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو راگەیێدنرایەوە و لە پارێزگاکانی واست و نەجەفیش، بڕیارەکە تەنیا چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە.

چالاكوانێكی كۆمەڵگەی مەدەنی دەڵێت: ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەم شێوەیە تەشەنە بكات كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، دوێنێ، هەزار ٨٧٠ كەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە لێدوانێكی تایبەت، هشام زەهەبی،  سەرۆكی دەزگای كۆمەڵگای مەدەنی   بەنوچەی ڕاگەیاند: بارودۆخی خەڵكی عێراق بەهۆی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەروەو خراپتردەچێت، بەرادەیەك خەڵك لەماڵەكانیان كەوتون داوای بتڵی ئۆكسجین دەكەن، چونكە لە نەخۆشخانەکان شوێن نەماوە.

ئەم چالاکوانە دەڵێت: ئێمە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاومانكردۆتەوە كێ بتڵی ئۆكسجینی پێویست بێت  بۆی ببەین .

بەرپرسانی تەندروستی، تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و بەغدا بە تایبەتی، بۆ پابەند نەبونی خەڵك بە ڕێنماییەكان دەگەڕێننەوە.

هشام جەخت دەکاتەوە”ئە گەر کۆرۆنا بەم شێوە تەشەنەبكات و كۆنتڕۆڵ نەكرێت كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com