نوچەنێت
یاریزانێکی بەناوبانگی عیراقی، دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١-٦-٢٠٢٠، میدیا عیراقییەکان هەواڵی گیان لە دەستدانی ئەحمەد رازی، یاریزانی دێرینی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراقی کۆچیدواییکرد.
دوای توشبوونی بە کۆرۆنا، هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئەحمەد رازی، چاکبووەتەوەو نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، بەڵام ئەمڕۆ میدیا عیراقییەکان هەواڵی گیان لە دەستدانیان بڵاوکردەوە.