نوچە-ئاژانسەکان
دوای سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ئاژانسەکانی هەواڵی ئەم وڵاتە لە بارەی سەردانەکەی بارزانی هەڵوێستیان وەرگرت.
لە هەڵسەنگاندن و نرخاندنی سەردانەکەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماری عێراق، میدیاکانی عێراق سەردانەکەیان بەرز نرخاندووە و دەڵێن بارزانی دیدارەکەی بۆ بەغدا چارەنووس ساز بووە.
میدیاکانی عێراقی هەروەها گریمانەی ئەوە دەکەن، کە ئامانجی سەردانەکەی بارزانی هەروەها بۆ خۆیشی جەختی کردۆتە سەر، بە پلەی یەکەم چارسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی هەوڵێر و بەغدایە، بە تایبەت ئەو بەشە لە کیشەکان، کە پەیوەندییان بە دەستروی عێراقییەوە هەیە.