نوچە-العرب
ڕۆژنامەی العرب چاپی لەندەن، ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی جون، لە دوتوێی ڕاپۆرتێکدا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە هەوڵەکانی مستەفا کازمی، بۆ مسۆگەرکردنی پۆستی سەرۆکوەزیران لە داهاتوودا بڵاو کردۆتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی العرب، کازمی بۆ گرەنتی کردنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خولی دووەم، هەوڵی پێکهێنانی فراکسیۆنێکی سیاسی دەدات.
العرب لەم بارەوە نووسیویەتی: کازمی لە هەوڵی پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسیدا، تاکوو لەم رێگەوە بواری کردەیی بدات بە بانگەشە و بەڵێنەکانی، بە تایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ شەقامی عێراقی و وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازیەکانی توێژی گەنجی عێراقی.
بۆ ئەم مەبەستە و بە پێی زانیاریەکانی پێگەی العرب، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پلانیدایە لە داهاتوویەکی نزیکدا، حزب یان فراکسیۆنێکی سیاسی پێکبێنێ.