نوچە-بغداد الیوم
سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق، جەخت لە سەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دەکەنەوە بە پێی دەستوری عێراقی.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی جون نێچیرڤان بارزانی، لە دیدار لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، لە میانی دیدارێکدا جەختیان لە سەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکانی هەریمی کوردستان و بەغدا کردەوە.
بازرانی لەم دیدارەدا سەبارەت تێپەڕینی عێراق لە قۆناغی ئێستا و هەروەها دەربازبوونی ئەم وڵاتە لە قەیرانی دارایی و هەروەها هاوکاریەکانی نێوان هەوڵێر و بەغدا، ڕاوبۆچوونی خۆی خستەڕوو.
هەروەها بارزانی لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تەوەری سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمە لە بەغدا.