سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ شەممە (٢٠-٦-٢٠٢٠)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت، بڕیاریشە لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسیش لەبارەی چەند بابەتێکی تایبەت بە کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا کۆببێتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیداەکانی ئەمڕۆی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەەو.

ئەم سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کە بەمەبەستی دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، کە ئێستا لە هەمووکات کێشەکان زیاتر کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و دارایی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن وەزیرانی دەرەوە و شارەوانی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشوازی لێدەکرێت.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نێچیرڤان بارزانی چەندینجار سەردانی بەغدای کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووەتەوە. تەنیا هەشت رۆژ دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.

نێچيرڤان بارزانى له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا جه‌ختى له‌ پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق كرده‌وه‌ و ئاماده‌يی هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارى و هاوئاهه‌نگييه‌كى پێويست له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.

مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا، کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی لە توویتێکدا نووسیویەتی “ئەمڕۆ بە یاوەریی به‌ڕێزان جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدامان کرد و لەگه‌ڵ به‌ڕێزان سەرۆکوەزیران، سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تاوتوێی پەیوەندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و رووبه‌ڕووبوونه‌وی ته‌حه‌دییه‌کانی قۆناخه‌که‌مان کرد”.

د. بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کازمی و بەرهەم ساڵح لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتەر رایگەیاند، لە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و رووبه‌ڕووبوونه‌وی ئاڵنگارییەکانی قۆناخه‌که‌مان کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند دۆسێیەکی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی کوردستان كرا لەگەڵ ئەو بەربەستە هاوبەشانەی رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە لەنێویاندا قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی هاریكاری و یەكڕیزی هەموو لایەك بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكانی ئێستا و كاركردن بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور.

محەمەد حەبووسی و نێچیرڤان بارزانی
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com