خەرجی ئاوارە و پەنابەران لە ئەستۆی هەرێمە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان ڕایدەگەیەنێت، خەرجی ئاوارە و پەنابەرانی دەرەوەی کەمپەکان و ناوەوەی کەمپەکان مانگانە پێویستی بە ٧٨ ملیۆن دۆلار هەیە.   

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی پەنابەرانە، رۆژی ٢٠ ی حوزەیران لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاریکراوە، ساڵ لە دوای ساڵیش ژمارەی پەنابەران لە جیهان زیادەکات، سەرەڕای هەبوونی چەندین قەیرانی سەخت بەتایبەتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، باوەشی کردووەتەوە بۆ ملیۆنێک و نۆ هەزار ئاوارە و پەنابەری کە بەشێکیان لە کەمپەکان نیشتەجێن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان لە حكومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە ئاوارە و پەنابەران، ڕایگەیاند: ژماریەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە ٤٠% یان پەنابەرن و ٢٥% یان ئاوارەی ناو خۆن، لەو ڕێژەیەش ژمارەیەکی کەمیان لە کەمپەکان دەژین، زۆربەیان لە ناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن. 

هۆشەنگ مەحمەد گوتیشی “کۆی ئەو کەمپانەی لە هەرێمی کوردستان ئاوارە و پەنابەرانیان لێ نیشتەجێکراوە ژمارەیان ٣٨ کەمپە، لەو ژمارەیەش ٢٨ کەمپیان ئاوارەی ناوخۆیە و ١٠ کەمپی دیکەش بۆ پەنابەرانن، ئەوانی دیکەش لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێکراون”.   

سەبارەت بە خەرجی پەنابەران، بەڕێوەبەری هاماهەنگی و قەیرانەکان دەڵێت “کۆی خەرجی ئاوارە و پەنابەرانی دەرەوەی کەمپەکان و ناوەوەی کەمپەکان مانگانە پێویستی بە ٧٨ ملیۆن دۆلار هەیە، لە ٣٠% ئەو خەرجییەش لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی (یوئێن) و ڕێکخراوەکان، کە ڕاستەوخۆ لە لایەن وڵاتانی کۆمەک بەخشەوە دابین دەکرێت، لە ٧٠% کەی دیکە دەکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان”.  

ناوبراوە جەختیشیکردەوە، کە حکومەتی عێراقی لە ساڵی ٢٠١٧ وە تاکو ئێستا هیچ بوودجەیەکی بۆ دابینیکردنی خەرجییەکانی ئاوارە و پەنابەران لەهەرێمی کوردستان تەرخان نەکردووە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com