وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ تووشبوون بە کۆڕۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٦٦ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و ٩ کەس، کە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە گیانیان لەدەستداوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی-یش لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، بەداخەوە ئەمڕۆش تووشبوون بە کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و هەر لە زیادبووندایە.

هەورەها وەزیری تەندروستی تکا لە هاوڵاتیان دەکات، کە زیاتر توندوتۆڵ بن لە جێبەجێکردنی ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

راگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١١٦)

1. کەرەنتین: (٤٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٠١٣ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٢٧٤ هەولێر)، (٧٣٩ دهۆك).

2. پشکنین: (١٦٥١ پشکنینی نوێ)
(٣٧٧ هەولێر)، (٧٠٧ سلێمانی)، (٤٢٠ دهۆك)، (٢٣ هەڵەبجە)، (١٠٢ گەرمیان)، (٢٢ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (٢٦٦ تووشبووی نوێ)
(١٩ هەولێر)
(١٩٦ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان، ٤ ڕاپەڕین)
(٢ دهۆك)
(٧ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (٣٩ چاکبوون)
(٢٣ هەولێر)
(٤ گەرمیان)
(١٢ دهۆك)

5. مردن: (٩ مردن)
(١ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ١ ڕاپەڕێن، ١ گەرمیان)
(١ هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٥٤٠٠ هاوڵاتی (١٤٣٨٧ دەرچوو)
پشکنین ١١٥٥٧١ (٥٤٨٦٤ هەولێر،٣٤٧٠٦ سلێمانی، ٢٥١٨٣ دهۆك، ٨١٨ هەلەبجە)
تووشبوون ٣٥٣٩ (٨٥٣ هەولێر، ٢٤٦٠ سلێمانی، ١٤٥ دهۆك، ٨١ هەلەبجە)
چاکبوون ١٣٥٨ (٤٧٤ هەولێر، ٧٣٦ سلێمانی، ١١٥ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٢٠٨٣ (٣٦٥ هەولێر، ١٦٤٢ سلێمانی، ٣٠ دهۆك، ٤٦ هەلەبجە)
مردن ٩٨ (١٤ هەولێر، ٨٢ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com