ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، لەوانەیە ئێڕان و ئەمریکا بۆ جارێکیتر بگەنە ڕیککەوتنێک، چونکە ئێران گوشارێکی زۆری لەسەرە. دەشڵێت ”ئێران چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات”.
ماوەیەکە لە نێوان ئێڕان و ئەمریکا چەند زیندانییەک ئاڵوگۆڕکرا و و بەشێک لە شارەزایانی سیاسی پێیانوایە ئگەری دانواستانی ژێربەژێری سەرتایی لە نێوان ئەمریکا ئێراندا هەبێت. هەروەها لە نوسینێکی خامنەیی باسی رێککەوتنی نەرمی نواندنی کردووە دواتر زیندانییەکان ئاڵوگۆڕکران.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، لەبارەی ئەگەری رێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان ئێران و ئەمریکا رایگەیاند: بەباوەڕی بەشێک لە کارناسانی ئێران و ئەمریکا، لەوانەیە بۆ جارێکیتر بگەنە ڕیککەوتنێک، کە ئاڵوگۆڕی زیندانێکان لەو ماوەیەدا وەک دیاردە ئاماژە پێ دەکەن و هەروەها ئێران گوشارێکی زۆری لەسەرە.
شاهۆ حوسێنی لەو بڕوایە دایە، کە پێش بینی دەکری ئێران لەناوخۆ و پاش دامرکانەوەی پەتای کۆرۆنا، تووشی قەیران و ناڕزایەتی بەربەرین بێتەوە.
ئەو شرۆکە ئاماژە بەوەدەکات ، کە ئێران چاوەڕێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات و هیوادارە ، کە دێمۆکراتەکان جارێکی می بگەنەوە کۆشکی سپی.