د. ئەحمەد سەفار.. عێراق توانای دابین کردنی موچەی نییە

0

ئەسعەد مورادی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆخی عێراق بەرەو خراپتر چووە و لە قەیرانێكی سەختی دارایی و ئابووری دایە.

قەرانی دارایی تەنگی بە حکومەتی عێڕاق هەڵچنیوە و تەنانەت دستیان بۆ راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێ بردووە. خودی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر رایگەیاند، عێراق شتێکی بەناو ئابووری عێراقی نییە و بووینەتە کۆیلەی نەوت.

لەلەدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی دۆخی دارایی عێراقەوە رایگەیاند: دۆخی عێراق زۆر خراپ بووە لەناو قەیرانی ئابووری و دارایی دایە.

ئەحمەد سەفار دەشڵێت، عێڕاق داهاتی زۆر کەمبووەتەوە و دووچاری کورتهێنانێکی گەورە بووە. بەغدا توانای دابەشکردنی موچەی نەماوە. هەموو مانگێک بۆ دابینکردنی مووچە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز دەبات.

بڕیارەدەری لیژنەی دارایی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە حکومەت داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کردووە رازی بن بە قەرز کردنی دەرەکی بە بڕی ٥ ملیار دۆلار و قەرزێکی ناوخۆیی بە بڕی ١٥ تریلیۆن دیناری عێراقی، تاکو چارەسەری گرفتەکانی پێبکەن.

سەبارەت بە پشکی هەرێ لە و قەرزە، ئەحمەد سەفار گوتی ”دەبێت رێککەوتنێکی تایبەت هەبێت؛ هەروەها لەگەڵ وەزیری دارایی لەو بارەیەوە قسەم کرد، کە ئەگەر رەزامەندیمان لەسەر ئەو قەرزە دا بەشی هەرێمی کوردستانی تێدا دەبێ یان نا؟ لە وەڵامدا گوتی، ئەوە دەمێنێتەوە بۆ رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ هەرێم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com