نوچە-هەواڵنێری فەرەنسا
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە ئاماژەدان بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بارەی شەپۆلی دووەمی ئەم پەتایە، هۆشداری دەدات.
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رۆژی هەینی ١٩ی جون، ڕایگەیاند: ڕەوتی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جیهانی لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو کردۆتەوە.
لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی، سەرۆکی تەندروستی جیهانی گوتیشی، جیهان کەوتۆەتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارەوە، کە لە مێژووی پاندۆمیەکاندا وێنەی نەبووە.