نوچە-الفرات
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، ئەولەوییەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
فواد حوسێن، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، لەمیانی دیدار لەگەڵ بالیۆزان و نوێنەرایەتی سیاسی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانی، ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی عێراقی ڕاگەیاند.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، لەم دیدارەدا جەختی لە سەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و وڵاتانی دیکەی جیهانی کردەوە.
بە گوتەی فواد حوسێن، بەغدا بە تەواوی دژ بە دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری ناوخۆی عێراقە.
فواد حوسێن هەروەها ڕاگەیاند، ئاسۆیەکی ڕوون بۆ داهاتووی پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە وێنا دەکات.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، هەروەها جەختی لە سەر ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستمی ئابوری و دارایی عێراق کردەوە.