کۆریاى باکوور و ڤایرۆسى کۆرونا

0

نوچە

لەگەڵ ئەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرونا هەموو جیهانى گرتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ هاوڵاتییەکى کۆریا ماسک بە کارناهێنن، ئەگەرچى جیهان باوەڕ بەوە ناکات لە بڵاونەبوونەوەى ئەم ڤایرۆسە لە کۆریا.

بەپێى ڕاگەیاندنەکانى کۆریاى باکوور، بەرپرسانى ئەو وڵاتەوە بەردەوام تاکید لەوە دەکەنەوە، کە ژیان لەوێ ئاساییە و بە هیچ شێوەییەک ڤایرۆسى کۆرونا لە وڵاتەکەیان بوونى نییە.     

ئەگەرچى سەرۆکى کۆریا باکوور کیم جۆن ئۆن، زۆر حەزى بەخۆ دەرخستنە، بەوپێیەى جگە لە دیدار فەرمییەکان زۆر لە بۆنە و میواندارییەکانیش دەردەکەوێت، بەڵام دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرونا، وەک جاران دەرنەدەکەوت.

ماوەیەک لەمەوبەر ڕاگەیاندنەکان هەواڵى ئەنجامدانى نەشتەرى دڵ بۆ کیم جون بڵاوکردەوە، سەرەتا هەندێ ئاژانسى میدیا هەواڵى سەرکەوتوونەبوونى نەشتەرگەریەکە و مردنى ئەو سەرۆکەیان ڕاگەیاند، بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سەرۆکى کۆریاى باکوور دووبارە دەرکەوتەوە و وێنەکى ئەو، کە تێیدا لەگەڵ کۆمەڵێک بەرپرسى وڵاتەکەى لە کۆبوونەوەیەکدا دەردەکەوێت، ئەوەى بە لاى میدیا و جیهان سەیر بوو، مەودای زۆرى لە نێوان دانیشتنى ئەو سەرۆکە بوو، لەگەڵ بەرپرسانى وڵاتەکەى لە کۆبوونەوەکەدا.

بە گوتەى چاودێرانى سیاسى، دانیشتنى ناوبراو بەو شێوەیە، هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ترسانى لەو ڤایرۆسە و خۆپاراستنیەتى لە کۆرونا. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com