ئەسعەد مورادی
هەوڵی تیرۆر کردنی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێڕان لە وڵاتێکی ئەوروپی درا و هێرشکارەکەش دستگیرکرا.
ڕۆژی هه‌ینی (١٩-٦-٢٠٢٠)، له هۆله‌ندا به چه‌قۆ هێرش كرایه سه‌ر “سادق زه‌رزا”، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران(حدکا).
سەرچاوەیەك لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە نوچەی راگەیاند: رۆژی هه‌ینی له وڵاتی هۆڵه‌ند به چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ر سادق زه‌رزا، خوشکەزای رێبەری تیرۆرکراو شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملو، كه‌سایه‌تی و ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌ریی حزبەکەمان (حدکا).
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە دا، کە کەسی هێرشکار بۆ سەر کاک سادق زەرزا ناوی ”رەحمان پردئابادی” خەڵکی گورگاوێ-ی شنۆیە و بە بۆرسیەی ڕێژیمی ئێران چووەتە هۆڵەندا، کە گوایه بۆ خوێندن و ده‌وره‌ی پسپۆڕیی پزیشكی؛ پەیوه‌ندیی به هاوڕێ سادق زه‌رزا ده‌كات و داوای چاوپێكه‌وتن و رێنوێنی لێده‌كات، كاتێك ده‌ڕواته شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه و به ده‌سته گوڵێكه‌وه ده‌چێته لای، ئەو كەسە به چه‌قۆ هێرشی ده‌كاته سه‌ر و چه‌ند چه‌قۆ له سینگ و له‌شی سادق زه‌رزا ده‌دات.
هەروەها وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوای رووداوەكە هێرشبه‌ره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هۆڵه‌ندا‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوە و ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.



