پشوی فەرمی راگەیێندرا

0

نوچەنێت

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانی، بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی لەسەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٠-٦-٢٠٢٠، لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانی، بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی لەسەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند. لە سبەی یەکشەممەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەمەبەستی رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە. 

کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی تەندروستی پارێزگاکە و پێشنیازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی بوو بەهۆی ئەوەی نزیکەی مانگێکە تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی بەشێوەیەکی خێرا لە هەڵکشاندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com