بەرزترین رێژەی توشبوان لە رۆژێکدا تۆمارکرا

0

نوچەنێت

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەستپێكردنی قۆناغێکی مەترسیداری پەتای کۆرۆنای راگەیاند، هۆکارەکەی بۆ شکاندنی رێنامییەکانی دەگەڕێنێتەوە.

بە پێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، زیاتر لە ٨ملیۆن و ٦٣٩ هەزاری کەسی لە سەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، نزیکەی ٤٥٧ هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند : ڤایرۆسی کۆرۆنا کوشندەیە، لە ئێستادا بە خێراتر بڵاودەبێتەوە. ئەگەری توشبوونی زۆرترین کەس لە جیهان هەیە.“جیهان چووەتە ناو قۆناغێکی نوێ و ترسناک. بێ گومان خەڵکێکی زۆر لە مانەوە لە ماڵەکانیان ماندوو و بێزار بوون. وڵاتەکانیش حەزیان لە کردنەوەی شوێنەکان و کۆمەڵگا و ئابوورییەکانیانە.

تيدرۆس ئەدهانۆم گيبريسۆس،زۆرترین ئاماری لە تەنیا رۆژێکدا بڵاوکردەوە کە رۆژی پێنج شەمە ١٥٠ هەزار تووشبووی نوێی تۆمار کردووە، ئەمەش بەرزترین رێژەی تووشبووانە لە رۆژێکدا، لەوەتەی پەتایەکە بڵاو بووەتەوە.

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تەشەنەکردنی ئەو راددەیەی ڤایرۆسەکە ئەوەیە، کە زۆربەی وڵاتان قەدەغەی ‌هاتوچۆیان هەڵگرتووەو رەچاوی رێنماییەکان ناکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com