سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی شەهیدکردنی هاوڵاتییان کورد دەکات و داوادەکات، هیچ هێزێک خاكی هەرێمی كوردستان بۆ هێرش و لەشكركێشی بەكار نەهێنێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا و لەشکرکێشی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: شەهیدبوونی چەندین هاووڵاتیی سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی دوایین هێرش و پەلاماری سەربازیی تورکیا، ئیدانە دەکەین کە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هێزەکانی پارتی کرێکاران (پەکەکە) لە ناوچە سنوورییەكان، چەندین هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان شەهید بوون.

سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران دەخوازێت و داوادەکات ئەم دوو لایەنە بە رێگای ئاشتیانە کێشيکانیان چارەسەربکەن.

لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە: پشتیوانیی تەواوی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و پەرلەمانین بۆ چارەسەری پرسی کورد و کۆتاییهێنان بە شەڕ و کوشتار و لەشكرکێشی، کە بوونە هۆکاری گیان لە دەستدانی خەڵکی سڤیل و سوتانی رەز و باخ و وێرانبوونی دێهاتەکانی هەرێمی کوردستان، داواکارین هیچ وڵات و هێز و لایەنێک خاکی هەرێمی کوردستان و سنوورەكانی بۆ هێرش و پەلامار و لەشکرکێشی و تۆپباران و کەوتنەوەی قوربانی لەنێو خەڵکی مەدەنیی هەرێمەکەمان بەکار نەهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com