په‌رله‌مانتارێك: بارزانی وتویه‌تی مالیكی وازنه‌هێنێت له عێراق جیاده‌بینه‌وه
نوچە.نیت.knn
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق رایگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان جیاده‌بێـته‌وه، ئه‌گه‌ر وازیش بهێنێت، كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ له‌زاری وائیل عه‌بدوله‌تیف سیاسته‌مه‌داری عێراقی بڵاویكردۆته‌وه، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق، كه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر (نوری مالیكی) له‌پۆسته‌كه‌ی خۆیدا بۆ جاری سێیه‌م بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان له‌عێراق جیاده‌بێته‌وه.
وائیل عه‌بدولله‌تیف، كه ئه‌ندامێكی ئه‌و وه‌فده‌بووه له‌گه‌ڵ بارزانیدا كۆبوه‌ته‌وه، به‌سه‌رچاوه‌كه‌ی رایگه‌یاندوه: بارزانی به‌ڕاشكاویی پێیوتون ئه‌گه‌ر مالیكی ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان جیاده‌بێته‌وه.
به‌وته‌ی عه‌بدوله‌تیف، بارزانی ئه‌وه‌شی وتوه ئه‌گه‌ر مالیكی بڕوات ئه‌وا ئه‌گه‌ری دانوستان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد بونی هه‌یه‌و كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداد.