نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-ی جون، باڵیۆزی ئێران لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشت کرا، لە هەڵوێستێکی هاوشێوەدا باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بۆ جاری دووەم بانگهێشت کرایە وەزارەتی دەرەوە.
فاتع یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ڕۆژی ڕابردووش لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشت کرابوو.
لەم بانگهێشت کردنەدا، بەغدا لە بارەی بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی و سەرەوەری خاکی عێراق هۆشداری داوەتە تورکیا و داوای لە ئەنقەرە کردووە بە زووترین کات هێرش و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینیەکانی لە سەر خاکی عێراق کۆتایی پێ بێنێ.
بەغدا هەروەها ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەم دەستدرێژیانەی ئەنقەرە ئاراستەی باڵیۆزی تورکیا کردووە.