نوچە-ئاژانسەکان
میدیاکانی عێراقی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-ی جون ڕایانگەیاند، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بانگهێشت کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیانێکی فەرمیدا هەواڵی بانگهێشت کرانی باڵیۆزی ئێرانی پشتڕاست کردۆتەوە و دەشڵێت ئەم بانگهێشت کردنە کاردانەوەی بەغدا بووە بەرامبەر بە بۆردوومانکردنی ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای بانگهێشت کردنی ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، جەختی کردۆتە سەر پەیوەندیە مێژووییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها پێویستی ڕێزگرتنی ئێران لە سەرەوەری خاکی عێراق.