هۆکاری خێرا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پرسی کۆرۆنا بە سیاسی نەکرایە و بەدروستی مامەڵەیان لەگەڵ بکردایە، هەرێمی کوردستان بەم قۆناغە نەدەگەیشت.  

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت لە ھەڵکشانە و مردنیش بەھۆی کۆرۆناوە زۆر زیادی کردووە لەهەرێمی کوردستان، ئێستا ژمارەی تووشبوان ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە ڕۆژانەچەندین کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیان لەدەست دەدەن.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، بەختیار شوکری، ئەندامی لیژنەی تەندرووستی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هۆکارەکانی تەشەنەکردنی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بەسیاسی کردنی پرسی کۆرۆنا لە لایەن هەندێک کەس و لایەنی سیاسییەوە، بەبیانوی جۆراو جۆر، کاریگەری خراپی لەسەر خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە لە هەرێمی کوردستان”.                        

ئەندامەکەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی “ئەگەر کۆرۆنا بە سیاسی نەکرایە و ئەو لایەن و کەسانەی، کە بانگەشی ئەویان دەکرد کۆرۆنا درۆیە و بوونی نییە، بە شێوەیەکی دروست مامەڵەیان لەگەڵ پرسی کۆرۆنا بکردایە و هانی خەڵکیان بدایە، کە پابەندی ڕێنماییەکان بن، ئەوا هەرێمی کوردستان لە ڕووی کۆرۆناوە نەدەگەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا”.   

ناوبراو ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوانەی پیشتر دەیانگووت کۆرۆنا بوونی نییە، ئێستا خۆیان دەڵێن کۆرۆنا بوونی هەیە و داوا دەکەن خەڵک پابەندی ڕێنماییەکان بێت. دەشڵێت “باشترین شت ئێستا ئەوەیە، کە خەڵک پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیبن”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com